كابینەكانی چاڤی لاند دەكەوێتە بناری چیای گۆیژە لە نێو دارستانی چیاكەدایە لە بەرزترین جێگا دەڕوانێتە ناو چاڤی لاند و شاری سلێمانی ، چوار دەوری كابینەكان سەوزاییەكی زۆر و دار و درەخت و گوڵ و گوڵزارە ، ڕێگای ئوتومبێلی بۆ كراوە و سێ پارك بۆ وەستانی ئوتومبێلی گەشتیاران ئامادەكراوە .
دووری كابینەیەك لە كابینەیەكی ترەوە (15م بۆ 20م)ە ڕاڕەوی بیهارتۆن بەیەكیان دەبەستێتەوە باخی هەر كابینەیەك بۆ دانیشتن لەوەی تر جیاوازە و كورسی و مێزی هاوینە و مقەڵی گۆشت برژاندن دانراوە.
كابینەی گەورە ڕوبەری (110 مەتر دووجا) كە پێكهاتووە لە دوو ژووری نوستن و هۆڵی دانیشتن و چێشخانە و حەمام و هەموو پێداویستیەكی مانەوەی خێزانی تێدایە ، باشترین سیستەمی گەرمی و ساردی دانراوە بۆ هەموو كابینەكان .
تێبینی : هاتنە ژوورەوە بۆ كابینەكان لە دەرگای (4)
بۆ زانیارى زیاتر و حیجز کردن :
( 07708972424 - 07503592325 )
[email protected]