فريسبى


یارییەكی خۆش و سەرنجراكێشە ، كە توانای لە خۆگرتنی (30) كەسی هەیە ، یارییەكە بەشێوەیەكە كە لەیەك كاتدا بە دەوری خۆیدا دەخولێتەوە و بەرزیش دەبێتەوە ، بەرزی ئاسایی یارییەكە (18م)ە بەڵام تا بەرزی (24م) لە ئاستی زەوی بەرزدەبێتەوە و بە گۆشەی (115)پلە بە چواردەوری خۆیدا دەسوڕێتەوە ، ڕوبەری گشتی یارییەكە ( 20م) پانە و (24م) درێژە .