ئۆتۆمبێلى گۆڵف

لە چوارچێوەى خزمەتکردنى زياتر بە گەشتياردا ، چاڤى لاند هەستاوە بە دابين كردنى (65) شەست و پێنج ئوتومبێلى گۆڵف كە لە هیچ پرۆژەیەکى تردا نابینرێت ، لەبەر گەورەیى پرۆژەکە و بوونى بەشى جياواز دەتوانيت بە ئاسانى سەردانى هەموو بەشەكانى پرۆژەکە بكەیت و چێژێکى زياتر لە سەوزایى و باخ و سروشتى پڕۆژەکە وەرگریت ، هەروەها كار ئاسانيە بۆ ئەو كەسانەى كە خاوەن پێداویستى تايبەتن و لەگەڵ پیر و پەکەوتەکان كە ئەوانيش بێ بەش نەبن لەم پرۆژەیە .

لە بەشى كابينەكان ئەم ئوتومبێلانە هەڵدەستن بە گواستنەوەى ميوانى كابينەكان لە دەروازەى پرۆژەکەوە بۆ ناو كابينەكان ، بەم شێوەیە چاڤى لاند كەسى بێبەش نەكردووە و خزمەتگوزارییەکانى بەردەوام لە پێشەنگدایە .