نافورە

نمونەی ئەم نافورەیە لە (لاس فیگاس و دوبەی و جاکارتا) و چەند شوێنێکی تری جیهان جێبەجێ کراوە و یەکێکە لە نموونە سەیر و سەمەرەکانی دنیا ، هاوڵاتیانێکی زۆر لە سەرانسەری عێراق و وڵاتانی ترەوە دێن بۆ تەماشاکردنی، کە تێیدا ئاو لەسەر مۆسیقا سەما دەکات و بەقەد دوو باڵەخانەی (10) نهۆمی ئاو بەرز دەبێتەوە بۆ (30م).

لەگەڵ ئامێری لیزەر بە دروست کردنی وێنە و ڕووناکی تایبەت، حەوزی ئاوەکەی (2,400,000 لیتر) ئاو لە خۆدەگرێت، ئەوەی لەم نافورەیەدا بەکارهاتووە، تاکو ئێستا لە نافورەکەی (لاس فیگاس)ی ئەمریکا نەکراوە و بووەتە یەکێک لە سەرنجراکێشترین فوارەکانی ناوچەکە.