تەلەفریک

يەكەم تەلەفريكە كە بەو شێوازەیە لە عێراق دا جێبەجێ بکرێت ، درێژییەکەى (2070م)ە وە لە (9) تاوەر پێک هاتووە و (30) كابينەيە و (8) كەس لە خۆدەگرێت و تواناى هەيە لە يەك كاتژمێردا (1000) كەس لە نێوان دوو وێستگەى هاتوچۆ پێ بکات ، تەلەفريكەكە بە بەرزى (465م) لە ناو پرۆژەکەدا بەرزدەبێتەوە و گەشتياران كاتێکى خۆش لە سەيركردنى ديمەنى پانۆراماى شارى سلێمانى بەسەر دەبەن .

ئەم پرۆژەیە لە لايەن كۆمپانياى (دۆپلمايەر)ى نەمسايى جێ بە جێ كراوە و يەكەمجارە كە نوێترین تەلەفريك دەهێنێتە ناوچەکە و يەكەم تەلەفريك دەبێت لە شارى سلێمانى كە دوا وێستگەى دەگاتە شاخى گۆیژە و لەگەڵ بوونى كافتیرياييەكى مۆدێرن بۆ حەوانەوەى گەشتيار .