کورسی کورسی

يارى كورسى كورسى ناسراوە بە (چاوى سلێمانى) یەکێکە لە جوانترين ديمەنەكانى چاڤى لاند كە لە هەموو سلێمانیەوە ديارە و سيمایەكى جوانى بە پرۆژەکە و شارى سلێمانیش گەیاندووە ، ئەم يارييە گەورەترين يارى كورسى كورسيە لە ئاستى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا ، كە بەرزييەكەى دەگاتە (90م) و لە يەك كاتدا تواناى هەڵگرتنى نزيكەى (288) كەسى هەيە و بە سيستەمى گەرمى و ساردى ئامادە كراوە .