تەلەفریک
يەكەم تەلەفريكە كە بەو شێوازەیە لە عێراق دا جێبەجێ بکرێت ، درێژییەکەى (2070م)ە وە لە (9) تاوەر پێک هاتووە و (30) كابينەيە و (8) كەس لە خۆدەگرێت و تواناى هەيە لە يەك كاتژمێردا (1000) كەس لە نێوان دوو وێستگەى هاتوچۆ پێ بکات ، تەلەفريكەكە بە بەرزى (465م) لە ناو پرۆژەکەدا بەرزدەبێتەوە و گەشتياران كاتێکى خۆش لە سەيركردنى ديمەنى پانۆراماى شارى سلێمانى بەسەر دەبەن .