چالاکی

بە بۆنەى هاتنى جەژنى قوربانى پیرۆزەوە چاڤى لاند پێشوازى لە گەشتیارە خۆشەویستەکان دەکات ، بە بەرگێکى نوێوە و بە چەندین خزمەتگوزارى جۆراوجۆرەوە ، لە بەیانییەوە تا درەنگانى شەو چاڤى لاند یارییەکانى کراوەیە لە جەژنى قوربانى پیرۆزدا بۆ ئێوەى خۆشەویست ، هەروەها کابینە گەشتیارییەکانى چاڤى لاند ئامادەکراوە بە باشترین خزمەتگوزارى 24 سەعات بە ستافێکى لێهاتوەوە ، لە بیریشمان نەچێت ئەکواپارکى چاڤى لاند کراوەیە بە ڕووى گەشتیاران دا لە ڕۆژانى جەژن دا بە درێژایى ڕۆژ و شەو ، بۆ بەسەربردنى خۆشترین کاتەکانى ڕۆژانى جەژن لەگەڵ چاڤى لاند جەژنەکەت بەسەربەرە و کامەرانى و شادى دابین بکە بۆ خۆت و خێزانەکەت ، چاڤى لاند پیرۆزبایى جەژنى قوربان لە هەمووتان دەکات .

چاڤى لاند

گەورەترین شارى گەشتیارى لە هەموو عێراق