چالاکی

وەک پشتیوانییەک بۆ توشبوانى شێرپەنجە و منداڵە چاوگەشەکان ، چاڤى لاند هەموو تووشبوانى نەخۆشى شێرپەنجە و خێزانەکانیان بانگێشت دەکات بۆ بەسەربردنى کاتێکى خۆش لە ناو سەوزایى و یارییەکانى چاڤى لاندا بۆ ماوەى یەک هەفتە بە بێ بەرامبەر تا وەکو بزەیەک بکەوێتە سەر لێوى ئەو منداڵە چاوگەشانە ، دەتوانن سەردانمان بکەن و سەرجەم یارییەکان و هاتنە ژوورەوە بە بێ بەرامبەر دەبێت بۆ توشبوانى نەخۆشى شێرپەنجە و خێزانە خۆشەویستەکانیان ، لە خۆشەویستیمان و هەست کردن بە بەرپرسیارێتى چاڤى لاند ئەم هەفتەیەى تەرخان کردووە بۆ ئەوان و خێزانە خۆشەویستەکانیان ئێمە چاوەڕوانتانین ...

 لە ڕۆژى دوو شەممەوە ڕێکەوتى 2018/9/10 تا وەکو 2018/9/17 .