چاڤى لاند ئۆفەرێکى ناوازە و تایبەت پێشکەش دەکات بە منداڵە خۆشەویستەکان و گەشتیارانى ، سەرجەم یارییەکانى زۆنى دوو تەنها بە (3000) سێ هەزار دینارە ، هەموو یارییەکان بەکاربهێنە و یارى بکە ....زیاتر1 ئۆفەرى بەهار بۆ کابینە گەشتیارییەکانى چاڤى لاند،کابینە گەشتیارییەکانى چاڤى لاند ئۆفەرى تایبەت پێشکەش بە میوانە خۆشەویستەکانى دەکات،لەگەڵ گرتنى هەر کابینەیەکى گەشتیارى کارتێکى (10.000) دە هەزار دینارى دەکرێت بە دیارى ....زیاتر1 لەگەڵ هاتنى وەرزى بەهار و سەیران ، کابینە گەشتیارییەکانى چاڤى لاند بە بەرگێکى نوێوە پێشوازیتان لێ دەکات ، لە خۆشترین جێگاى سلێمانى لە بنارى شاخى گۆیژە و لە ناو سروشتى جوان دا چێژ وەرگرە لەو هەموو جوانییە و کاتێکى خۆش بەسەربەرە .....زياتر1 شاری یاری: دەیان یاری دەگرێتە خۆی كە سەرجەمیان لەدەرەوەی هەرێمی كوردستانەوە هێنراون و مەرجەكانی سەلامەتی و توندوتۆڵیان (100%) ە و لەلایەن ستافی بیانی شارەزاوە دامەزراوە .1

یارییەکان

هۆڵی داخراو

لەسەر ڕووبەری (2500 مەتر دووجا) دروستكراوە بە تازەترین شێواز ، سێ نهۆم لە خۆدەگرێت ، بە باشترین سیستەمی ساردی و گەرمی ئامادەكراوە لە ڕووی ڕووناكییەوە بە تازەترین ئامێری سەردەمیانە ڕووناك كراوەتەوە ، لەم هۆڵەدا چەندین یاری لە خۆدەگرێت زۆربەیان یاری گەورە و سەرنجراكێش و سەركێشە تا دەگاتە یاری ڤیدیۆ گەیم كە پێداویستی و ئارەزووی هەموو گەشتیارێك پڕ دەكاتەوە ، كافتریایەكی مۆدێرن لە خۆدەگرێت بۆ حەوانەوە و پشوودان ، ئەم هۆڵە لە هەر چوار وەرزى ساڵدا لە پێشوازى گەشتیاردایە ، باشترین شوێنە بۆ یارى کردن و چێژ وەرگرتن .

کابینەکان

لە دامێنی شاخی گۆیژە لە ناو سەوزاییەكی زۆر و دارستانی گەورەدا كە بەسەر شاری سلێمانیدا دەڕوانێت ، (37) كابینەیە کە بە تازەترین شێوە ئامادەکراوە بۆ گەشتیاران لەگەڵ خزمەتگوزارى (24) کاتژمێر .

ئەکواپارک

گەورەترین شاری ئاوییە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق ، ئەكەوێتە بناری گۆیژە و لە ناو روبەرێكی سەوز و دڵگیردایە ، ئەكواپارك پێك دێت لە (6) مەلەوانگە و خلیسكێنەی ئاوی گەورە بە بەرزی (15م) وە بەڕێرەوی جۆراوجۆر كە دەگاتە (40م) درێژی و هەروەها مەلەوانگەی تایبەت بە منداڵان و كافترياى مۆدێرن .

خزمەتگوزاری

ئەوەى ئەم پرۆژەیە لە زۆربەى ئەو پرۆژە گەشتیاریانەى تر جیادەکاتەوە کە تا ئێستا لەناوچەکەدا هەن ، کۆمەڵێک تایبەتمەندییە کە پێکەوە ناوازەیى پرۆژەکە دەردەخەن و زۆرترین خزمەتگوزراى پێشکەش بە گەشتیارەکان دەکات .

نافورە و شەلال

ئۆفەر و داشکاندن

چالاکی

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure